قاسم سولەیمانی پیلانەکانی ئەمەریکای لە کوردستان تێکشکاند
سەرۆکی نووسینگەی خامەنەیی: به‌و هۆیه‌وه كه‌ركووكمان بێ خوێنڕشتن رزگاركرد
K24 - هه‌ولێر
محه‌مه‌د مه‌حه‌مه‌دی گوڵپایه‌گانی، سه‌رۆكی ئۆفیسی عه‌لی خامنه‌یی، فه‌رمانداری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ته‌ئكیدیكرده‌وه كه "رێنوێنی فه‌رمانداری شۆڕش و هه‌وڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی، پلانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی له كوردستانی عێراق هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه".
گوڵپایه‌گانی ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا و ئیسرائیل، پلانیان بۆ درووستكردنی ئیسرائیلی دووه‌م له هه‌رێمی كوردستان داده‌ڕشت، به‌ڵام به رێنوێنی و فه‌رمانداری شۆڕش و هه‌وڵه‌كانی قاسم سوله‌یمانی، پلانه‌كانیان شكست پێهێنرا و به‌بێ خوێنڕشتن كه‌ركووك رزگاركراوه".
یه‌كه‌مجار نییه به‌رپرسانی باڵای ئێران، به ئاشكرا باسی ئه‌و پیلانه ده‌كه‌ن كه وڵاته‌كه‌یان له ریگه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و به رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی لایه‌نێكی سیاسی كوردستان، توانیوویانه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركووكدا بگرن.