له ژووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له به‌غدا وێنه‌ی خومه‌ینی و خامه‌نیی هه‌ڵواسراوه
حه‌شدی شه‌عبی ئینتیمای مه‌زهه‌بی له ده‌وری ئه‌جێندای ئێران كۆیكردوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر
له ژووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له به‌غدا، وێنه‌ی ئیمام خومه‌ینی وعه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان پێكه‌وه هه‌ڵواسراون.
به گوێره‌ی وێنه‌یه‌ك كه هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێدا ده‌ركه‌وتووه، له ژووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له به‌غدا، وێنه‌ی مه‌رجه‌ع و رێبه‌ره‌كانی ئێران و عێراق پێكه‌وه هه‌ڵواسراون.
حه‌شدی شه‌عبی كه بریتییه له چه‌ندین گرووپی چه‌كدار و میلیشیای شیعی، به فه‌توای مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كان، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی و به سه‌رپه‌رشتی ئێران پێكهێنراون و ئه‌جیندای ئێران و شیعه له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له دواین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گووتی: "پێویسته گرووپه چه‌كداره‌كانی ئێران له عێراق بچنه ده‌ره‌وه" و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی توندی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به توندی دژی ئه‌مریكا وه‌ستانه‌وه‌و داوایان ده‌كرد داوای لێبوردن بكات و هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.