خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به به‌شداریی 4 یانه‌ی كوردی راگه‌یاندرا
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێری بۆ چوونی خۆی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات
.jpg)
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق شێوازی یاریكردنی خولی نایابی عێراقی بۆ وه‌رزی نوێ به به‌شداریی 26 یانه راگه‌یاند، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێریش بۆچوونی خۆی له باره‌ی خوله‌كه ده‌رده‌برێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2017، به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ناوی 26 یانه‌ی بۆ وه‌رزی نوێ ئاشكرا كرد، له نێویاندا ناوی 4 یانه‌ی كوردی تێدایه و به فه‌رمیش یانه‌ی سلێمانی بۆ خوله‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مجاریشه خوله‌كه به به‌شداریی 26 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
خوله‌كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌ش ده‌كرێت، یانه‌كانی هه‌ولێر، زاخۆ، گازی باكوور و یانه‌ی سلێمانی به‌شدارن.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداریی ده‌كات؟
عه‌بدوڵڵا مه‌جید، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌شداریی له خوله‌كه بكه‌ن، ده‌شڵێت: راسته ناومان له خولی نایاب هه‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی دۆخی سیاسی و گرژییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌كه‌ین، چونكه هه‌رگیز به‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا ناتوانین به‌شداریی له خوله‌كه بكه‌ین و گه‌شتی شاره‌كانی خوار و ناوه‌راستی عێراق بكه‌ین.
له به‌رسیڤێكی كوردستان24، له ئه‌گه‌ری هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر بارودۆخی سیاسی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باشتربوو به‌شداریی له خوله‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه هه‌وڵ ناده‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌رده‌ستی عه‌بدوڵڵا مه‌جید 4 ناسناوی خولی نایابی عێراقی بردۆته‌وه، به‌ڵام به گوته‌ی خۆیان له ئه‌گه‌ری سه‌قامگیری سیاسیش ناتوانن یانه‌كه به‌م توانسته داراییه‌ی ئێستا ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بكه‌ن، ده‌شڵێت: ركابه‌ریكردن بۆ ناسناوه‌كه پێویستی به گرێبه‌ستی باش و یاریزانی پیشه‌گه‌ر هه‌یه.
.jpg)