حزبوڵڵاى عێراق هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كات
ده‌بێت ئه‌مريكا هێزه‌كانى بكێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵاى عێراق، جه‌عفه‌ر حوسێنى رايگه‌ياند، كه‌تيبه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى پارێزه‌رى يه‌كپارچه‌يى عێراقن و ده‌بێت ئه‌مريكا هێزه‌كانى بكێشێته‌وه.
حوسێنى گوتى: عێراق له سووڕگه‌ى وڵاتانى بهرهنگارييه و ئه‌م ميحوهرهش له ئێستادا له هه‌موو كات به‌هێزتره.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌ره‌نگارى ئيسلامى و حه‌شد په‌لامارى هيچ وڵاتێكيان نه‌داوه و به‌رگرى له عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێستا له عێراقدا زياتر له 16 هه‌زار راوێژكارى سه‌ربازى هه‌ن و كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵا به‌ره‌نگارى پڕۆژه‌ى ئه‌مريكا ده‌بنه‌وه.
گوته‌بێژى حزبوڵڵا ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وان ئاماده‌ن حكومه‌ت خه‌جاڵه‌تبار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و رێگه به سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌ى ئه‌مريكا له عێراق بدات.
ناوبراو ئهمريكاشى به هێنانى داعش بۆ ناو عێراق تۆمه‌تبار كرد و رايگه‌ياند، ئه‌وانن بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م شه‌ڕى دژ به داعش له قائيم و ئه‌لبوكه‌مال.