"توركیا داوا له عه‌بادی ده‌كات حه‌شدی شه‌عبی نه‌چنه ناو كه‌ركووك و شنگال و مه‌خموور"
عه‌بادی ده‌چێته ئه‌نقه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا ده‌گاته ئه‌نقه‌ره‌و دۆسێی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی بارودۆخی عێراق و كوردستان و ئه‌و رووداوانه ده‌بێت كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا روویاندا.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌ندن، له زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "توركه‌كان له كاتی سه‌ردانی عه‌بادی داوای لێ ده‌كه‌ن بڕیاربدات و رێگه له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بگرێت نه‌چنه سێ ده‌ڤه‌ری ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه‌وه".
له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "ئه‌نقه‌ره هه‌ڵوێستی خۆی ده‌خاته‌ڕوو و له‌وباره‌یه‌وه داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات رێگه له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه ناو شاری كه‌ركووك و شنگال و مه‌خموور به پاساوی ده‌ركردنی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه".
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو كه "هه‌واڵ هه‌یه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته ناو شنگال و مه‌خمووره‌وه، ئێمه لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت، ده‌ست به كاری نوێ ده‌كه‌ین و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیدا ناكه‌ین".
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ توركیا له كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی سڕكرد و داوایكرد ده‌ستبه‌جێ جموجووڵه سه‌ربازییه‌كان رابگیرێت و به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌ست به گفتوگۆكردن بكرێت.