ليبرمان: ئێران ده‌يه‌وێت گه‌مارۆى ئيسرائيل بدات
پاسداران گه‌وره‌ترين رێكخراوى تيرۆريستييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئيسرائيل ئهفيگدۆر ليبرمان رايگه‌ياند، گه‌وره‌ترين هه‌ڕه‌شه كه رووبه‌ڕووى ئيسرائيل بووه‌ته‌وه، گهمارۆدرانييهتى له لايه‌ن ئێرانه‌وه.
ليبرمان گوتى: ئێستا ئێران له سووريا بڵاوبووه‌ته‌وه و به يارمه‌تى حزبوڵڵا خه‌ريكى گه‌مارۆدانى ئيسرائيله.
گوتيشى: ئيسرائيل دوودڵ نابێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌يه ئه‌گه‌ر پێويست بكات.
وه‌زيرى به‌رگرى ئيسرائيل روونيشكرده‌وه، ئێران گه‌وره‌ترين ده‌وڵه‌تى پشتيوانى تيرۆر و ههناردهكردنييهتى.
سه‌باره‌ت به سوپاى پاسدارانيش گوتى: ئه‌و سوپايه به يه‌كێك له گه‌وره‌ترين و مه‌ترسيدارترين رێكخراوى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كرێت له جيهاندا.
ئه‌و وه‌زيره ئيسرائيلييه باسى له‌وه‌شكرد، ئێران هه‌وڵده‌دات سووريا بكاته به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ و خه‌ريكى دانانى بنكه‌ى ئاسمانى و ده‌رياييه له سووريا و له بهرامبهيشدا ئيسرائيل ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و رێگه نادات هيچ هێز و لايه‌نێك هێڵه سووره‌كانى ببه‌زێنێت.