عه‌بادی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه
داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له تارانی پایته‌ختی ئیرانه‌وه رایگه‌یاند: "حكومه‌تی عێراق جگه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور، پێشنیازی دیكه قه‌بوڵ ناكه‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26/10/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئیسحاق جه‌هانگیریی جێگری سه‌رۆككۆماری ئێران گوتوویه‌تی: "ته‌نها به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور رازی ده‌بین و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كوردستان ده‌یكه‌ین ده‌ستووری و یاساییه".
ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و راگرتنی جموجووڵه سه‌ربازییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كردبوو".
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه "ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كات".