عه‌بادی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه‌

داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ تارانی پایته‌ختی ئیرانه‌وه‌ رایگه‌یاند: "حكومه‌تی عێراق جگه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور، پێشنیازی دیكه‌ قه‌بوڵ ناكه‌ین".

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 26/10/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئیسحاق جه‌هانگیریی جێگری سه‌رۆككۆماری ئێران گوتوویه‌تی: "ته‌نها به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور رازی ده‌بین و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كوردستان ده‌یكه‌ین ده‌ستووری و یاساییه‌".

ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و راگرتنی جموجووڵه‌ سه‌ربازییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق كردبوو".

ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه‌ "ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ده‌كات".