ماوه‌ى زيندانيكردنى به‌رپرسى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له توركيا درێژكرايه‌وه
به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوه‌كانى فه‌تحوڵڵا گويله‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوه‌كانى فه‌تحوڵڵا گويله‌نه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ماوه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رى سه‌رۆكى رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تيان له توركيا درێژكرده‌وه.
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له توركيا بڵاويكرده‌وه، تانه‌ر كيليشى سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌يان له به‌رده‌م دادگاى ئيزمير ئاماده ده‌بێت بۆ لێكۆڵينه‌وه و دواتر ره‌وانه‌ى دادگاى يه‌كه‌مى ئيسته‌نبوڵ ده‌كرێت.
به‌رپرسى ئه‌و رێكخراوه له‌گه‌ڵ 10 چالاكى ديكه‌دا تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خراوه‌ته پاڵ كه چالاكى تيرۆريستى له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ئه‌نجامداوه.
ئه‌ندرۆ گاردنه‌ر، توێژه‌رى رێكخراوه‌كه نووسيويه‌تى: كيليش به بێ هيچ پاسا و بيانوويه‌ك له زينداندا توند كراوه.
كيليش له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له حوزه‌يرانى رابردوو ده‌ستگيركراوه و تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوى تيرۆريستى دراوه‌ته پاڵ.
له لايه‌ن خۆيه‌وه كيليش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ته‌نيا چالاكى مرۆيى ئه‌نجامداوه.