كاتالۆنیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی هه‌رێمی كاتالۆنیا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت و به ئیسپانیا جیاببێته‌وه.
وێڕای ناڕه‌زاییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا و كاركردن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه، سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیای راگه‌یاند.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، داوای له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیسپانیا كردبوو، كه مادده‌ی 155 له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته كارا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیا به فه‌رمی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، دواجار په‌رله‌مانی كاتالۆنیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ، سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌ی راگه‌یاند.
هه‌رێمی كاتالۆنیا، له 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا و نزیكه‌ی 90%ی به‌شداربووان له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا ده‌نگیدا، ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه، سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیای په‌سه‌ند كرد.