حكوومه‌تی ئیسپانیا دژی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات
مادده‌ی 155ی ده‌ستووری كارا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، مادده‌ی 155ی ده‌ستووری وڵاتی كاراكرد، كه رێگه به حكوومه‌تی مه‌درید ده‌دات بڕیار بۆ له‌كارلادانی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كاتالۆنیا و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدات.
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیسپانیا، به ده‌نگی 214 ئه‌ندام مادده‌ی 155ی په‌سه‌ند كرد، 47 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش به نه‌خێر ده‌نگیاندا، پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه په‌رله‌مانی كاتالۆنیا بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ماریانۆ راخۆی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا داوا ده‌كات ره‌وشه‌كه ئارام بكرێته‌وه و گوتی: "داوا له ئیسپانییه‌كان ده‌كه‌م ئارام بن و له كاتالۆنیا كار به یاسا ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه شه‌رعی نییه".
هه‌رێمی كاتالۆنیا، له 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا و نزیكه‌ی 90%ی به‌شداربووان له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیا ده‌نگیدا، ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه، سه‌ربه‌خۆیی كاتالۆنیای په‌سه‌ند كرد.
كاتالۆنیا له چوار شاری سه‌ره‌كی پێكدێت، كه بارسێلۆنا، گیرۆنا، ییدا و تاراگۆنایه و پایته‌خته‌كه‌شی بارسێلۆنایه.