وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
عێراق: پێویسته ئه‌مه‌ریكا به لێدوانه‌كانیدا بچێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌ڵامی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه كه لێدوانێكیدا، كه ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به تیرۆریست وه‌سفكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له هێزه عێراقییه‌كان و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كاندایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی هێزی حه‌شدی شه‌عبییه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیه‌وه به یاسایی بۆ كراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی دژی داعش رۆڵێكی زۆری هه‌بووه و پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چاو به‌و جۆره لێدوانانه‌دا بخشێنێته‌وه.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیاری لۆری میلرۆی، په‌یامنێری كوردستان 24 له باره‌ی جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس تیرۆریسته و له ئێستاشدا ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین.
موهه‌ندیس له لایه‌ن دادگاكانی كوێت و ئه‌مه‌ریكا و پۆلیسی ئینته‌رپۆله‌وه داواكراوه و ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له كوه‌یت له ساڵی 1983.
به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو باڵیۆزخانه‌یه، سزای له سێداره‌دان بۆ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و گرووپێكی دیكه كه ده‌ستییان له كرده‌وه تیرۆریستییه هه‌بوو، ده‌رچوو، به‌ڵام توانی به پاپسۆرتێكی پاكستانی بگه‌ڕێته‌وه ئێران.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، میسر و مه‌غریب، هاتنی موهه‌ندیسیان بۆ وڵاته‌كانییان قه‌ده‌غه كردووه و له لیستی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندایه.