گۆڕێكی بە كۆمەڵ دۆزرایەوە

ژمارەی تەرمەكان ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە گوندێكی نزیك حەویجەی باشووری كەركووك دۆزرایەوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی لە گوندی بەكارەی نزیك حەویجە لەباشووری كەركووك راگەیاند.

ئاشكرا كرا، گۆڕەكە 50 تەرمی سەربازانی سوپا و پۆلیسی عێراقی تێدایە، كە چەكدارانی داعش لەكاتی دەستبەسەرداگرتنی حەویجە كوشتونی، بڕیاریشە كاری یاسایی بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەكە و پشكنینی تەرمەكان ئەنجام بدرێت.

لە ماوەی رزگاركردنی سنووری حەویجە لە دەستی داعش، ئەمە شەشەمین گۆڕی بەكۆمەڵە لەو ناوچانە دەدۆزرێتەوە.