سوپای ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له عێراق و سووریا ده‌مێنێته‌وه
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق: مانه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆرێگه‌گرتن له میلیشیاكان و راوه‌دوونانیان پێویسته
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ پۆل ڤۆنك، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه "پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مریكا، پاش شكستهێنانی داعش له عێراق، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بمێنێته‌وه".
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بی، ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه گوتوویه‌تی: "مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا، بۆ رێگه‌گرتن له میلیشیاكان و راوه‌دوونانیان تا سنوورێك بۆ هه‌ژموونیان له ناوچه‌كه دابنرێت پێویسته".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وی ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بۆ پێشكه‌شكردنی مه‌شق و راهێنان و هاوكاریكردنی هێزه ناوخۆییه‌كان پێویسته".
ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له كاتێكدایه، كه قه‌یس خزعه‌لی، سه‌ركرده‌ی میلیشیای چه‌كداریی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له‌كاتی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق، پێش چه‌ند رۆژێك نووسیبووی: "پێویسته خۆت بۆ كێشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ت له عێراق ئاماده بكه‌یت، به خێرایی و ده‌ستبه‌جی پاش كۆتایی هاتنی جه‌نگی داعش".