فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق: سنوورێك بۆ میلیشیا ئێرانییه‌كان داده‌نێین
دوای داعش‌یش له عێراق ده‌مێنینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌رال پۆڵ فه‌نك، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، دوای تێكشكاندنی رێكخراوی داعش پێویسته هێزه‌كانییان له عێراق و سووریا بمێنێته‌وه.
پۆل فه‌نك، هۆكاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ده‌بێت میلیشیا ئێرانییه‌كان رابگرن و له ناوچه‌كه سنوورێكیان بۆ دابنێن، هاوكات به‌ره‌نگاری پاشماوه‌كانی داعش‌یش ببنه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوز، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانییان ئاماده‌یی ته‌واویان تێدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژ و بمێنێته‌وه و له پێشكه‌شكردنی مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزه لۆكاڵییه‌كان به‌رده‌وام بن.