جه‌عفه‌رى ده‌يان ئه‌ندازيار و پزيشكى ڤێته‌رنه‌رى وه‌ك باڵيۆز ده‌پاڵێوێت
كه به‌شێكى به‌رچاوى كانديده‌كانى ئه‌ندازيار و پزيشكى ڤێته‌رنه‌رين
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌يه‌ك كه له سايته عێراقييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه ئيبراهيم جه‌عفه‌رى ليستێكى تايبه‌ت به ناوى پاڵێوراوانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ پێدانى پۆستى باڵيۆز له وڵاتانى ئه‌وروپى ئاماده‌كردووه، كه به‌شێكى به‌رچاوى كانديده‌كانى ئه‌ندازيار و پزيشكى ڤێته‌رنه‌رين.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سايتانه، به‌شێكى به‌رچاو له پاڵێوراوه‌كان دوور و نزيك په‌يوه‌نديان به كارى ديپلۆماتيه‌وه نييه و ده‌رچوونى به‌شه‌كانى ئه‌ندازه‌ى ميكانيك و ڤێته‌رنه‌رى و بواره پيشه‌سازييه‌كانن و هيچ شاره‌زاييه‌كيان له بوارى كارى ديپلۆماتى و ياساى نێوده‌وڵه‌تى و زانسته سياسييه‌كانه‌وه نييه.

.jpg)