داعش خۆى رێكده‌خاته‌وه
داعش له ناوچه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى عێراق و سووريا سه‌رقاڵى خۆ رێكخستنه‌وه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى سوپاى عێراق و سووريا ببێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رايگه‌ياند، داعش له ناوچه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى عێراق و سووريا سه‌رقاڵى خۆ رێكخستنه‌وه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى سوپاى عێراق و سووريا ببێته‌وه.
له رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه سوپاى عێراق هێزه‌كانى به‌ره‌و دوايين ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له راوه و قائيم جوڵاندووه، كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سووريا.
كۆڵۆنێڵ ريان ديلون به رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، ئێستا تێبينى ئه‌وه ده‌كه‌ن، داعش له قائيم و ئه‌لبوكه‌مال سه‌رقاڵى خۆ رێكخستنه‌وه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى سوپاى عێراق ببێته‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، چه‌كدار و به‌رپرسانى داعش له قوڵايى خاكى سوورياوه خۆيان گه‌ياندووه‌ته ئه‌لبوكه‌مال.
ئه‌لبوكه‌مال له يه‌ك كاتدا بووه‌ته ئامانجى ئێران و ئه‌مريكا و سووريا و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ش كه به هاوكارى رووسيا له سووريا شه‌ڕ ده‌كه‌ن ده‌يانه‌وێت روو له ئه‌لبوكه‌مال بكه‌ن.
ديلون، روونيكرده‌وه، به دڵنياييه‌وه ئه‌لبوكه‌مال ئامانجى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه به‌ڵام هه‌سه‌ده خۆيان بڕيار ده‌ده‌ن و سه‌ربه‌ستن له‌وه‌ى هێرشى زه‌مينى بۆ ئه‌لبوكه‌مال ده‌كه‌ن يان شه‌ڕه‌كه ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: كارى له پێشينه‌ى هه‌سه‌ده بريتييه له به‌هێزكردنى پێگه‌ى له ناوچه‌كانى كێڵگه‌ى نه‌وتى عومر كه گه‌وره‌ترين كێڵگه‌ى نه‌وتى سووريايه و له يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوودا رزگار كرا له ده‌ستى داعش.
وته‌بێژه‌كه‌ى هاوپه‌يمانى ئه‌وه‌شى گوت: پێويسته جێپێى خۆمان له ناوچه‌كه و كێڵگه‌ى نه‌وتى عومر و ده‌وروبه‌رى و رێگه‌كانى بۆى ده‌چنه‌وه به‌هێز بكه‌ين و پاشان ئه‌وه سوورياى ديموكراته بڕيارى خۆى ده‌دات ئايا له توانايدا هه‌يه به‌ره‌و ئه‌لبوكه‌مال بكشێت و شه‌ڕى داعش له‌وێش بكات، يان شه‌ڕه‌كه ناكات.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات توانيويه‌تى زۆرينه‌ى ره‌هاى ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات كۆنترۆڵ بكات و هێزه‌كانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌ديش خۆرئاواى رووباره‌كه‌يان كۆنترۆڵ كردووه.
كۆڵۆنێڵ ديلون له باره‌ى وره‌ى چه‌كدارانى داعشه‌وه گوتى: ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ئێستا شه‌ڕيان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين، جياوازن له‌و چه‌كدارانه‌ى له مووسڵ شه‌ڕيان ده‌كرد.
گوتيشى: تا ئێستا شه‌ڕكردن هه‌تا مردنم نه‌بينيى بوو به‌و جۆره‌ى له مووسڵ بينيمان و له‌و بڕوايه‌شدام ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وره‌يان.