عامری: حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه
ئه‌و میلیشیایه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه خراوه‌ته لیستی شه‌رمه‌زاری
K24 - هه‌ولێر:
ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، حەشدی شەعبی لە دوای کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق هەڵناوەشێتەوە.
هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر لە کۆنگرەی دیالۆگی جیهانی لەبارەی تیرۆر رایگەیاند، حکوومەتی بەعس سووننەکانی واتێگەیاندبوو، بە کۆتاییهاتنی بەعس سووننە لە عێراق کۆتاییدێت، هەروەها وڵاتانی عەرەبی و کەنداویش هەمان تێڕوانینیان بۆ سوننەکان درووستکردبوو.
گوتیشی هەڵوێستی ئەمریکا بۆ لەنێوبردنی داعش شەرمنانەبووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشینەی ئەو وڵاتانەبووە، کە لە شەڕی دژی داعش هاوکاری عێراقیان کردووە.
لێدوانه‌كانی عامری پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكان، كه داوای كردووه دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، ئه‌و میلیشیا شیعییه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و چه‌ندین سیناتۆر و كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكیش، نیگه‌رانی خۆیان له داهاتووی ئه‌و میلیشیایه ده‌ربڕیوه.
جه‌نه‌رال پاوڵ فه‌نك، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له عێراق رایگه‌یاند، دوای شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌مێننه‌وه و سنوورێكیش بۆ میلیشیاكانی ئیران داده‌نێین.
حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی له ناوچه سووننه نشینه‌كانی عێراق و چه‌كداركردنی منداڵانی خوار 18 ساڵ، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه خراوه‌ته لیستی شه‌رمه‌زاری رێكخراوه‌كه.