ئه‌ردۆغان: كه‌س لێمان نه‌پرسێت بۆ له عێراق و سووريان
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، كه‌س ئه‌و پرسياره نا لۆژيكييه‌مان لێ نه‌كات، كه چى ده‌كه‌ين له عێراق و سووريا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، كه‌س ئه‌و پرسياره نا لۆژيكييه‌مان لێ نه‌كات، كه چى ده‌كه‌ين له عێراق و سووريا.
گوتيشى: تورك سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شوێنپێ و پێگه‌يه‌كى راست و درووستى له جيهان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان وته‌يه‌كى له ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌يه‌كى گه‌شه‌پێدان له ويلايه‌تى قونييه‌ى ناوه‌ڕاستى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شكرد.
له‌و وته‌يه‌دا ئه‌ردۆغان گوتى: وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن توركيا له عێراق، سووريا، سۆماڵ، ئه‌فريقا، به‌ڵقان و قه‌وقاز چى ده‌كات، ئه‌وه‌يه، ئه‌ى ئێوه له‌وێ چى ده‌كه‌ن؟
گوتى: ده‌وڵه‌ت هێز و پێگه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ئه‌وه‌ى پێويستى پێيه‌تى ده‌يكات.
گوتيشى: ئه‌وان هه‌زاران كيلۆمه‌تريان بڕيوه و هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و ماف به خۆيان ده‌ده‌ن لێره بن، ئه‌وان ئه‌و مافه‌يان نييه پرسيار له ئێمه بكه‌ن بۆ له‌وێين، ئێمه سنوورى 911 كيلۆمه‌ترمان له‌گه‌ڵ سووريا هه‌يه و له‌گه‌ڵ عێراقيش سنوورى 350 كيلۆمه‌ترمان هه‌يه.