په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی په‌نا بۆ سه‌رایای سه‌لامی موقته‌دا سه‌در ده‌به‌ن
موسه‌وی: ئێمه ئاماده‌ین هێز بنێرین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو ره‌زا موسه‌وی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جیهادی سه‌رایای سه‌لام، رایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوایانكردووه هێزه‌كانی "سه‌رایای سه‌لام" سه‌ر به موقته‌دا سه‌در له‌و ناوچانه بڵاوبكرێنه‌وه كه زۆرینه‌یان كوردن".
موسه‌وی به پێگه‌ی (بغداد الیوم) گوتووه: "ئه‌و نوینه‌رانه‌ی یه‌كێتی له رێگه‌ی نوێنه‌رانمان له كوتله‌ی ئه‌حرار داوایانكردووه سه‌رایای سه‌لام ئه‌و ناوچانه بگرنه ده‌ست و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه دابین بكه‌ن كه زۆرینه‌یان كوردن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ئه‌و داواكارییه‌مان گه‌یاندووه‌ته موقته‌دا سه‌در تا به رۆڵی خۆی هه‌ستێت و نامه‌یه‌ك بۆ هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك بنێرێت و ئاماده‌یی ده‌ربڕێت ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی بدات، سه‌رایای سه‌لام ئاماده‌ن ئه‌و كاره بكه‌ن، هه‌ر قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك پێویست بێت هێزه‌كانمان ئاماده‌ییان هه‌یه بۆی بچن".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر پارێزگای كه‌ركووك راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا، ئه‌و هێزانه چه‌ندین تاوانی كوشتن و ماڵ سوتاندن و ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیانی كوردیان ئه‌نجامداوه‌و حكومه‌تی عێراقیش پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووه كه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌یانویست له رێگه‌یه‌وه پۆست وه‌ربگرن، بۆیه ئێستا په‌نایان بردووه‌ته به‌ر هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لامی موقته‌دا سه‌در تا ئه‌وان ناوچه‌كان بپارێزن".