ديمه‌شق: هێشتا ره‌ققه داگيركراوه
تا سوپاى سووريا نه‌چێته ناوى وه‌ك شارێكى رزگاركراو ناوى نابه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايگه‌ياند، هێشتا ره‌ققه داگيركراوه. تا سوپاى سووريا نه‌چێته ناوى وه‌ك شارێكى رزگاركراو ناوى نابه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سميى سووريا ناسراو به سانا، بڵاويكرده‌وه، له به‌ياننامه‌يه‌كدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، شارى ره‌ققه‌ى به داگيركراو وه‌سفكردووه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، حكومه‌تى سووريا رايگه‌ياندووه، تا سوپاى عه‌ره‌بى سووريا نه‌چێته ناو ره‌ققه‌وه ئه‌و شاره هه‌ر داگيركراوه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا بۆ په‌رده‌پۆشكردنى تاوانه‌كانى باسى رزگاركردنى ره‌ققه ده‌كات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده به هه‌ڵواسينى وێنه‌يه‌كى گه‌وره‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، مه‌راسيمێكيان ساز كرد و تێيدا رزگاركردنى يه‌كجاره‌كى ره‌ققه‌يان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش راگه‌ياند.