راوێژكاریكی پێشووی تره‌مپ: توركیا له ئێران مه‌ترسیدارتره
ستیڤ بانون: نه‌توانراوه خوێندنه‌وه‌یه‌كى باش بۆ توركیاى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
ستیڤ بانۆن راوێژكارى پێشووی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "توركیا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ ئه‌مریكا و له ئێران مه‌ترسیدارتره".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ستیڤ بانون ده‌ڵێت: "نه‌توانراوه خوێندنه‌وه‌یه‌كى باش بۆ توركیاى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بكرێت ".
بانون گوتوویه‌تی: "هه‌ر كۆریای باكوور مه‌ترسیی نییه بۆ ئه‌مریكا، دوو مه‌ترسی دیكه‌ش هه‌ن و پێویسته به وریاییه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین، ئه‌وانیش توركیا و ئێرانه و له كۆریای باكوور مه‌ترسیدارترن بۆ ئه‌مریكا".
ئه‌و قسانه‌ی راوێژكاری پێشووی تره‌مپ له كاتێكدایه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا به قۆناغێكی دژوار‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و گرژی زۆری تێكه‌وتووه.
له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا گرژییه‌كان زیادبوون و دوای راگه‌یاندنی هێڵه گشتییه‌كانی ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر تاران و رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، سوپای پاسدارانی ئێرانی خرایه لیستی تیرۆره‌وه‌و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان هه‌موواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش له ئارادایه.