"پێش كۆتایی ئه‌مساڵ سوپای سووریا سنووری رۆژهه‌ڵات كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی دۆمای رووسی: رووسیا ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا جێبه‌جێ كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر شامانۆڤ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی دۆمای رووسی رایگه‌یاند: "ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له سووریا جێبه‌جێكراوه و سوپای سووریا پێش كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنترۆڵی سنووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات ده‌كاته‌وه".
شامانۆڤ له ئه‌ستانای پایته‌ختی كازاخستانه‌وه گووتی: "ده‌توانم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڵێم، ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كان له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له سووریا جێبه‌جێكراون، هیوادارم سوپای سووریاش سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سنووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی داعش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربازی به یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شێه‌وه".