تیلەرسن: تا كۆتایی ھاتن بە داعش ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەمێننەوە

"مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق یاساییە"

K24 - ھەولێر

لە لێدوانێكدا ریكس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق نەیگوتووە دەبێت ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە، ھێزەكانمان تا كۆتایی ھاتن بە داعش لەو وڵاتە دەمێننەوە.

تیلەرسن گوتیشی، مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق یاساییە و بەگوێرەی رێگەدانە بە بڵاوكردنەوەی ھێزەكان لە ساڵانی 2001 و 2002، دوای ھێرشەكانی 11ی سێپتێمبەر و دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادی عێراق.

پێشتر، ژمارەیەك سەركردەی گرووپە شیعەكان داوای كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكایان لە عێراق كرد، لە كاردانەوەی لێدوانەكەی تیلەرسن كە گوتبووی پێویستە میلیشیاكانی سەربە ئێران، عێراق جێبێڵن.