ئەبومەهدی موهەندیس: حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە
بەپێی فەرمانەکانی حکومەت جموجۆڵ دەکەن
K24 - ھەولێر
جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتیدەکاتەوە، حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە.
ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس دووپاتیکردەوە، داهاتووی حەشدی شەعبی پاراستنی عێراقە.
موهەندیس دەڵێت، سوپا و پۆلیسی عێراق ناتوانن بەبێ حەشدی شەعبی ئەرکی خۆیان بە تەواوی بەجێ بگەینن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران نەشاردەوە و روونیکردەوە، ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعش هاوکاری عێراقی کردووە.
لەبارەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی سەرۆك وەزیرانی عێراق موهەندیس دەڵێت، سەرەڕای جیاوازی بۆچونەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەڵام لە کۆتاییدا هەر بەپێی فەرمانەکانی حکومەت جموجۆڵ دەکەن.