سامر سه‌بهان: هه‌ڵسوڕێنه‌رانی میدیاكانی خومه‌ینی دژی نزیكبوونه‌وه‌ی عێراق و سعوودیه كه‌وتوونه‌ته جووڵه
"پیشه‌یان درۆكردنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
سامر سه‌بهان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری وڵاتانی كه‌نداو، رایگه‌یاند: "هه‌ڵسوڕێنه‌رانی میدیاكانی خومه‌ینی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان عێراق و سعوودیه رابگرن".
سه‌بهان له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی "هه‌ڵسوڕێنه‌رانی میدیاكانی خومه‌ینی ده‌ستیان به جووڵه كردووه تا نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان عێراق و سعوودیه رابگرن، هه‌واڵی دۆ و قسه‌ی ناڕاست ده‌ڵێن و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له نه‌ریتی ئه‌وان".
پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و عێراق به‌ره‌و "ئاسۆیه‌كی روون" رۆیشت و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شیان درووستكرد و رۆژی 23/10/2017 شا سه‌لمان و حه‌یده‌ر عه‌بادی به فه‌رمی ئه‌و دهستپێكهیان راگه‌یاند، ئێستا میدیاكانی ئێران دژی ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی ریاز و به‌غدا قسه ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان به "بۆسه" و "چاڵ" بۆ عێراقی ناوده‌به‌ن.
سامر سهبهانیش كه به نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی ئێران ناسراوه پێیوایه، كۆنه‌پارێزه‌كانی رێبازی خومه‌ینی بۆ تێكدانی ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه، له رێگه‌ی میدیاكانیانه‌وه ده‌ستیان به جووڵه كردووه‌و هه‌واڵی "ناڕاست" بڵاوده‌كه‌نه‌وه.