پەرلەمانی عێراق تەمەنی یاسایی خۆی درێژكردەوە

زۆرینەی پەرلەمانتاران لەگەڵ درێژكردنەوەنی تەمەنی پەرلەمانن

K24 - ھەولێر

پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، تەمەنی یاسایی خۆی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژكردەوە.

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی تەمەنی یاسایی خۆی بۆ 30 رۆژ درێژکردەوە، هەروەها کردنەوەی بارەگا ئەمنییەکانی لە ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قەدەخەکرد.

لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چەندین بڕیاری لە دژی هەرێمی کوردستان دەرکرد و سەرجەم بژاردەکان، بە بژاردەی سەربازیشەوە لەبەردەم حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق واڵاکرد.