سوپاسالاری عێراق سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سلۆپی به‌سه‌ركرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل: هیچ هێزێكی عێراقی نه‌هاتووه‌ته ئیبراهیم خه‌لیل

K24 - هه‌ولێر:
عەبدولوەھاب محەمەد، بەرێوەبەری ئاسایشی ئیبراھیم خەلیل، لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان 24 "رەتیكردەوە كە ھیچ ھێزێكی سەربازی عێراقی له ئیبراھیم خەلیل بوونیان ھەبێت".
ھەروەھا رایگەیاند: "ئەمرۆ دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەكانی پێشمەرگە بە ئۆتۆمبیلەكانی ئێمه چونەتە ناوچەی سلۆپی لە دیوی توركیا و ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی سه‌ربازانی عێراقیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه كه ماوه‌ی مانگێكه له‌و دیوی سنووری توركیاوه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ناو به ناو مانۆڕی سنوورداری سه‌ربازییان ئه‌نجام ده‌دا".
بەرێوەبەری ئاسایشی ئیبراھیم خەلیل گوتیشی: "ئێستا جموجۆلی بارزگانی لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ئاساییە و ھیچ گۆرانكاریەك رووینەداوە".
له وێنه‌یه‌كیشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق و فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی، چوونه‌ته ناو ئه‌كادیمیایه‌كی سه‌ربازی له سلۆپی و چاویان به سه‌ربازه عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و سه‌ربازه توركه‌كاندا قسه ده‌كه‌ن.