ئه‌مريكا سزاكانى سه‌ر سوپاى پاسداران فراوانتر ده‌كات
41 كه‌س و كۆمپانياى ديكه‌ى ئێرانى كه له ناوياندا هێزى ئاسمانى سوپاى پاسداران هه‌يه سزاكان ده‌يانگرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سزاكانى سه‌ر سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى فراوانتر كرد.
به گوێره‌ى بڕيارى نوێى وه‌زاره‌ته‌كه 41 كه‌س و كۆمپانياى ديكه‌ى ئێرانى كه له ناوياندا هێزى ئاسمانى سوپاى پاسداران هه‌يه سزاكان ده‌يانگرێته‌وه.
واشنتن رايگه‌ياندووه، ئامانجى له سه‌پاندنى ئه‌و سزايانه رێگرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى كۆكوژ و ناووكى.
پڕۆژه ياساكه‌ى ئه‌مريكا بۆ سزادانى ئێران ناوى لێنراوه "كاتسا" به پله‌ى يه‌كه‌م توانا مووشه‌كييه‌كانى ئێرانى كردووه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ى پڕۆژه‌كه سزا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى پرۆگرامى مووشه‌كى ئێران‌دا ده‌سه‌پێندرێت.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له 2ى ئاب/ ئۆگستى رابردوو، ياسايه‌كى نوێى سزاكانى به‌سه‌ر رووسيا و ئێران و كۆرياى باكووردا واژوو كرد.
ئه‌و ياسايه له لايه‌ن كۆنگرێسى ئه‌مريكاوه به زۆرينه‌ى ده‌نگ په‌سند كرابوو و به‌رز كرابوويه‌وه بۆ به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌مريكا.