ئەبو مەهدی موهەندیس: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نوستووە
"حەشدی شەعبی ھێزێكی میللی عێراقە"
K24 - ھەولێر
ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەوە وەڵامی داواکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووستووە و ئاگاداری ئەوە نییە، کە حەشدی شەعبی هێزێکی میللی عێراقییە.
جەختیشیکردەوە، لە شەڕەکانی دژ بە داعش هاوکاری هێزەکانی عێراقیان کردووە و تەواوی ئەو ناوچانەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە، کە هێرشیان بۆ ئەنجامداوە.