ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی نیویۆرك ئۆزبه‌كستانییه
ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند "گومانلێكراوی هێرشه‌كه‌ی مانهاتنی شاری نیویۆرك، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵانه و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئۆزبه‌كستانییه و ساڵی 2010 هاتووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا".
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن، له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه "پۆلیس گومانلێكراوه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌و ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن".

#WOW
— STOP TERROR (@S_T_O_P_TERROR) ٣١ أكتوبر، ٢٠١٧
Video of scene of the shooting in Manhattan
Truck attack in Manhattan being investigated as terrorism, sources saypic.twitter.com/0a9q8Wnu5s
BREAKING: Several people shot after man mows down pedestrians in Manhattan.pic.twitter.com/BmcE2ABZMF
— Jemisha (@jemisha_johnson) ٣١ أكتوبر، ٢٠١٧
به‌رپرسان ده‌ڵێن: "وه‌ك رووداوێكی تیرۆریستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ین، شایه‌تحاڵه‌كانیش گومانلێكراوه‌كه‌یان بینیووه كاتێك هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه "الله أكبر"ـی گوتووه.

بیل دی پلازیۆ، گه‌وره شاره‌داری نیویۆرك ده‌ڵێت: "8 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هێرشه‌كه به‌هۆی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبێل ئه‌نجامدراوه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌و جۆره‌یه كه كه‌لوپه‌لی پێ ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌نجامده‌ره‌كه ئۆزه‌به‌كستانییه‌كی دانیشتووی ویلایه‌تی فلۆریدایه".

رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی مانهاتنی به‌ناوبانگ، له ناوه‌ڕاستی نیویۆرك روویداوه‌و خۆی به ژماره‌یه‌ك پاسكیلسواردا كێشاوه.