له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن عه‌سائیب وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌داته‌وه
نه‌عیم عه‌بوودی: كوتله‌ی سادقوونـی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شداریی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نه‌عیم ئه‌لعه‌بوودی، گوته‌بێژی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له وه‌ڵامی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا ده‌رباره‌ی رێگه‌نه‌دان به به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌لبژاردندا رایگه‌یاند: "كوتله‌ی "سادقوون"ـی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به‌شداریی ده‌كه‌ن و كاری له پێشینه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه نییه باسكی سه‌ربازی كوتله سیاسییه‌كان بێت".
عه‌بوودی به پێگه‌ی "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاندووه: "حكومه‌تی عێراقی رێگه به سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان نادات به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، تا ده‌ست له پۆسته فه‌رمییه سه‌ربازییه‌كانیان نه‌كێشنه‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌ڵێت: "بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كانی كوتله سیاسییه‌كان، به‌شێكن له سیستمی ئه‌منی و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونكه بزووتنه‌وه سیاسییه‌كان كه حه‌شدی شه‌عبیشیان پێكهێناوه تا ئێستا هه‌ر سیاسین".
رونیشیكردووه‌ته‌وه "له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا ناوی به‌در و عه‌سائیب نییه و ئه‌وان كه‌وتوونه‌ته ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌ڵام وه‌ك كوتله‌ی سیاسی له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ناویان تۆماركراوه".
قسه‌كانی عه‌بوودی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه كه گوتبووی: "حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منییه و مافی ئه‌وه‌یان نییه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن، هه‌ر حزبێك باسكی سه‌ربازی هه‌بێت مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌شداربێت و رێگه ناده‌ین هیچ هێزێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌كدار بێت".