به به‌هاى 30 مليار دۆلار رووس نه‌فت وه‌به‌رهێنان له ئێران ده‌كات
گوڕى وه‌به‌رهێنان له‌و پرۆژانه ده‌گاته 55 مليۆن ته‌ن نه‌وتى خاو له ساڵێكدا
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى نه‌وتى رووسيا (رووس نه‌فت)، له‌گه‌ڵ كۆمپانياى نه‌وتى ئێرانى "NIOC" رێككه‌وتنێكيان له بوارى نه‌وت و غاز واژوو كرد و به‌هاى وه‌به‌رهێنانى رێككه‌وتنه‌كه ده‌گاته 30 مليار دۆلار.
ئيگۆر سيچين، سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانياى رووس نه‌فت رايگه‌ياند، ئه‌و رێككه‌وتنه رێگه‌مان پێده‌دات چه‌ندين به‌ڵگه‌نامه له باره‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى بوارى نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ ئێران واژوو بكه‌ين.
گوتيشى: له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئێرانييه‌كان پرۆسه‌ى پێشخستنى كێڵگه‌كانى نه‌وت له ئێران ئهنجامدهدهين.
روونيشيكرده‌وه، گوڕى وه‌به‌رهێنان له‌و پرۆژانه ده‌گاته 55 مليۆن ته‌ن نه‌وتى خاو له ساڵێكدا.
واژووكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه له په‌راوێزى سه‌ردانى ڤلاديمێر پوتن هات بۆ تاران.