ئێران داوا له وڵاتان ده‌كات شكست بە پلانەكانی ئەمریكا بهێنن
"به‌شێك له پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكامان تێكداوه"
K24 - هه‌ولێر:
وتەبێژی ھێزە چەكدارەكانی ئێران داوا لە وڵاتان دەكات ھەوڵ بۆ شكستپێھێنانی پلانەكانی ئەمریكا بدەن.
مەسعود جەزایەری لە وتوێژێكدا رایگەیاندووە كە كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو بەرەیەی لەگەڵیانە توانی نەخشە ستراتیژیەكانی ئەمریكا لە ناوچە تووشی شكست بكات و ئەوەش بووەته ھۆی تووڕەكردنی ئەمریكا.
جەزایری داوای لە وڵاتانی سەربەخۆ كردووە بەردەوام بن لە شكستپێھێنانی پلانەكانی ئەمریكا بۆ گۆڕینی ناوچەكە و ھاوكات راشیگەیاندووە ئێران لەمەولا وەك ئەمریكا ھەڵسوكەوت دەكات و ھۆشداریشی داوە كە لەسەر پرسی بەرگریكردن لە وڵاتەكەیان رێككەوتن لەگەڵ ھیچ ولاتێكی بێگانە ناكەن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ره‌یه‌ك له دژی هه‌ژموون و پاوانخوازییه‌كانی ئێران پێكبهێنێت و هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیش بباته ئه‌و به‌ره‌یه.