يونامى: له مانگى ئۆكتۆبه‌ردا 114 هاووڵاتى عێراقى كوژراوون
109يان مه‌ده‌نى بوون و 244ى كه‌سى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق ناسراو به يونامى رايگه‌ياند، له مانگى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵدا، 114 هاووڵاتى عێراقى كورژراوون و له‌وانه 109يان مه‌ده‌نى بوون و 244ى كه‌سى ديكه بريندار بوون.
به گوێره‌ى راپۆرتى يونامى به‌غدا زۆرترين قوربانى تێدا بووه و 38 كوژرا و 1309 برينداريان له به‌غدا بوونه و دواى ئه‌ويش پارێزگاى ئه‌نبار دێت، كه 36 كوژرا و 55 بريندارى هه‌بووه. له پله‌ى سێيه‌ميشدا پارێزگاى كه‌ركووك دێت كه 18 كوژرا و 33 بريندار بوونه.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئۆكتۆبه‌ردا سوپا و حه‌شدى شه‌عبى له‌شكركێشيان كرده سه‌ر شارى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، به هۆى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانه‌وه چه‌ندين پێشمه‌رگه شه‌هيد بوون و به هه‌زاران هاووڵاتى نيشته‌جێى كه‌ركووك و خورماتووش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.