"عەبادی و قاسم سولەیمانی لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق رێككەوتن"

بیانوو بۆ بەشداریكردنی حەشدی شەعبی دەدۆزنەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێککەوتن.

رۆژنامەی عوکازی سعوودی بڵاویکردووەتەوە: "هەریەکە لە حەیدەر عەبادی و قاسم سولەیمانی لە بەغدا کۆبوونەتەوە و هەردوولا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان رێککەوتون، بۆ ئەوەی بیانووی یاسایی بۆ بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە هەڵبژاردنەکان بدۆزنەوە، ئەمەش دوای لێدوانەکانی عەبادی بە قەدەخەکردنی بەشداری ئەو پارتانەی هێزی چەکداریان هەیە".

بەگوێرەی رۆژنامەکە: "عەبادی فەرمانی بە چەند فراکسیۆنێکی نێو پەرلەمان داوە، لە رێگەی دادگاوە هەڵبژاردنەکان دوابخەن و چەند فراکسیۆنێکی سوننەش ئەم هەوڵەیان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی نزیك لە عەبادی دەستپێکردووە".