4 سەربازی توركیا كوژران و 4 گەریلای پەكەكەش گیانیان لە دەستدا
شەڕ و پێكدادان لەنێوان پەكەكە و توركیا روویدا
K24 - ھەولێر
بەھۆی شەڕ و پێكدادان لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ 4 گەریلای پەكەكە گیانیان لە دەستدا و 4 سەرباز و ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانی توركیا كوژران.
بە گوێرەی زانیارییەكان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندەكانی سنووری شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ شەڕ لە نێوان ھێزە ئەمنییەكانی توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) روویداوە و لە ئەنجامدا 4 گەریلای پەكەكە گیانیان لە دەستدا و 4 سەرباز و ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانی توركیاش كوژراون.
ھەر بەپێی زانیارییەكان ھێزەكانی توركیا بە ھەلیكۆپەتەر و ھێزی زەمینی ئۆپەراسیۆنی دژی پەكەكە لە ناوچەی شەمزینان ئەنجامداوە.