سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی: هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێده‌كات
پرسی به‌شدارینه‌كردنی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڵبژاردن و ململانێی نێوان عه‌بادی و مالیكی گه‌رم ده‌بیت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له به‌غدا رایگه‌یاند: "هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان ده‌ستپێده‌كات، هه‌رچه‌نده حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، سوووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی دانووستان، ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنریته‌وه".
رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی راپۆرتێكی بلاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئێستا چاوه‌كان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی 15/5/2018 وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاندووه و گووتوویه‌تی، رێگه به سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناده‌ین به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌رگای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شد كرده‌وه، له‌كاتێكدا له مێژه ململانێیه‌كی توندی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه و جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، نووری مالیكی هه‌یه".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 1/11/2017ـوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیاش دیداری پێشنیازكراوی نێچێرڤان بارزانی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه. بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌بادی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمی كردبووه پێشمه‌رجی دانووستان، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار، هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستپێده‌كات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتووه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه، چونكه یاسای پارته‌كان رێگه‌یان نادات به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی باسكی چه‌كداریی هه‌بێت، ناتوانێت به‌شدار بێت.
به‌ڵام له وه‌ڵامی قسه‌كانی عه‌بادی بۆ رێگه‌گرتن له به‌شداریی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، نه‌عیم عه‌بوودی، گوته‌بێژی سیاسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق گووتی: "كوتله‌ی سادقوون، كه سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه، به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هادی عامری و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قه‌یس حزعه‌لی زیاتر دیارن له‌و كیشه‌یه‌دا. چونكه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ده‌بێت وه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی ده‌ست له كار بكێشنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكی زۆر دووره.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه ده‌ڵێت: "عه‌بادی هه‌وڵده‌دات به‌هۆی یاساوه رۆڵی سیاسی ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و سه‌ركرده لاواز بكات و له هه‌فته‌كانی داهاتوو به‌هۆی توندكردنی پرسی په‌یوه‌ستبوونی حزبه‌كان به گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه و ئاسانكاریی یان قه‌بوڵكردنی رووكه‌شی ئه‌و پرسه، سرووشتی ململانێكانی داهاتوو دیاری ده‌كات".
ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ململانێی توندی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان عه‌بادی و مالیكی ده‌بێت. سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: رێككه‌وتن له‌نێوان سه‌ركرده ئاینییه‌كانی حزبی ده‌عوه‌كراوه تا ئه‌و دوو كاندیده له دوو لیستی جیاواز به‌شداری بكه‌ن و پاڵپشتی له هه‌ر دووكیشیان بكه‌ن.