جبووری داوای گەڕانەوەی پەرلەمانتاری پارتی بۆ کۆبوونەوەکان دەکات
"ئەم قۆناخەی ئێستای عێراق پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە دان بەخۆدا گرتن و ئارامی هەیە"
K24 - ھەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەکات.
سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێك لە پەرلەمانتارانی پارتی روونیکردەوە، تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێکردنی گفتوگۆکانە و گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی پارتییە بۆ دانیشتنەکان كە گرنگە بۆ داواکردنی مافەکان.
جبووری رایگەیاند، ئەم قۆناخەی ئێستای عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، پێویستی بە دان بەخۆدا گرتن و ئارامی هەیە، بۆ ئەوەی پەڕێکی نوێی پەیوەندییەکان لە نێوان بەغدا و هەولێر دەست پێبکاتەوە.