بریتانیا: پێویسته ئێران ده‌ست له ره‌فتاری گێره‌شێوێنانه هه‌ڵگرێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا: ده‌مانه‌وێت به‌ربه‌ست بۆ ئێران دابنێین
K24 - هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌ڵێت: "بریتانیا ده‌یه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران درووست بێت، به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پهلكێشییهكانی تاران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێت".
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا كه رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوتووه‌یه‌تی: "لایه‌نێك هه‌یه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا پێویسته گفتوگۆی نوێی له‌باره‌وه بكرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ش هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، جۆنسۆن بچێته واشنتن تا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران قایل بكات، رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ههڵنهوهشێننهوهو ئابڵۆقه‌ی نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا نه‌سه‌پێنن كه رێككه‌وتنه‌كه بخاته مه‌ترسییه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتنێكی نایابی دیپلۆماسی ناوبردووه، به‌ڵام گوتوویه‌تی: "پاڵپشتی ئه‌و گۆڕانكاریانه ناكه‌ین له سیاسه‌تی ئیران له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روویانداوه، له‌وانه پاڵپشتیكردنی حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن".
جۆنسۆن ده‌ڵێت: "ره‌فتاره‌كانی ئێران بارودۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری درووستكردووه، پێویسته ده‌ست له‌و ره‌فتاره گێره‌شێوێنیانه هه‌ڵگرێت كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌یكات".