خامنه‌یی ئه‌مریكا به یه‌كه‌مین دوژمنی ئێران ناوده‌بات
رێبه‌ری شۆڕشی ئێران: تره‌مپ نه‌زانه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئێران ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌مین دوژمنی ئێرانه و ده‌یه‌وێت گه‌لی ئێران ملكه‌چ بكات و به‌ته‌واوه‌تی خۆی بداته ده‌ست خواسته سهپێنراوهكانیان".
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2/11/2017 خامنه‌یی له‌وكاته‌ی قسه‌ی بۆ هه‌زاران قوتابی و خوێندكاری زانكۆكانی ئێران كردووه گوتوویه‌تی: "دوژمنایه‌تی ئه‌مریكا به ته‌نها له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ئێران و حكومه‌ته‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لی ئێرانه، ناسینی ئه‌مریكا یه‌كه‌م مه‌رجی سه‌كه‌وتنی شۆڕشه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دۆناڵد تره‌مپ گه‌لی ئێرانی به تیرۆریست ناوبردووه، ئه‌وه‌ش كرۆكی نه‌زانینه، پێش چه‌ند ساڵێكیش یه‌كێك له به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان گوتوویه‌تی، له‌سه‌رمان پێویسته ره‌گی ئێران له بنه‌وه هه‌ڵكێشین، ئه‌وه‌ش گه‌مژه‌ییه، چۆن ده‌توانن ره‌گی نه‌ته‌وه‌ی ئێران له‌بنه‌وه هه‌ڵكێشن، له‌كاتێكدا تۆماری مێژووه دێرینه‌كه‌ی ده‌ناسن؟".