داعش به‌رپرسيارێتى هێرشه‌كه‌ى مانهاتنى گرته ئه‌ستۆ
بووه هۆى كوژرانى 8 كه‌س و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش، ئه‌مڕۆ هه‌ينى به‌رپرسيارێتى ئه‌و هێرشه‌ى گرته ئه‌ستۆ كه سێشه‌ممه‌ى رابردوو له ناوچه‌ى مانهاتنى نيويۆرك ئه‌نجامدرا و بووه هۆى كوژرانى 8 كه‌س و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه.
سايت و پێگه‌كانى داعش بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه هێرشبه‌ره‌كه‌ى مانهاتن په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌بووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فه‌رمانڕه‌واى نيويۆرك، ئه‌ندرۆ كۆمۆ، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو رايگه‌ياندبوو، كه هێرشبه‌ره‌كه په‌يامێكى به‌جێهێشتووه و تێيدا دانى به‌وه‌ندا ناوه، به ناوى داعشه‌وه كرده‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه.
به‌رپرسانى پۆليس له ئه‌مريكا ئاشكرايانكردووه، ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كه كه‌سێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئۆزبه‌كستانى بووه و كرده‌وه‌كه‌ى به ته‌نيا ئه‌نجامداوه.