سهدامهكهى داعش له دێرزوور كوژرا
زۆرترين كه‌سى بۆ داعش له سوودانه‌وه رێكخستبوو

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سوودان، بڵاويانكرده‌وه، ئه‌و سه‌دامه سوودانييهى زۆرترين كه‌سى بۆ داعش له سوودانه‌وه رێكخستبوو، له دێرزوور كوژرا.
سايتى سوودان تربيۆن، بڵاويكرده‌وه، سه‌دام يوسف، خه‌ڵكى ويلايه‌تى جزيره‌ى ناوه‌ڕاستى سوودان له ته‌مه‌نى 28 ساڵيدا له شارۆچكه‌ى دێرزوورى سووريا كوژرا.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سايته، سه‌دام يوسف خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ئه‌ندازه‌ى فڕۆكه‌وانى بووه و يه‌كه‌م گه‌نجى سوودانى بووه له 2013دا چووه‌ته ريزى چه‌كدارانى داعش و راهێنانى سه‌ربازى چڕ و پڕى پێكراوه و شاره‌زايى خۆى خستووه‌ته خزمه‌ت چه‌كدارانى داعش.
سه‌دام يوسف، له ريزى چه‌كدارانى داعش خۆى به ئه‌بو يوسف سوودانى ناساندووه و ماوه‌ى چوار ساڵه له ريزى داعشدايه.
ناوبراو به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه زۆرترين كه‌سى سوودانى په‌يوه‌ست كردووه به ريزى چه‌كدارانى داعشه‌وه.