وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆكاره‌كانی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات
تیلرسن و چاوش‌ئۆغڵو به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "به ریكس تیلرسن، وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكام گوتووه، بوونی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ئه‌مریكا و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان درووستكردووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی توركی گوتوویه‌تی: "رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ تیلرسن به ته‌له‌فۆن قسه‌مان كردووه‌و سه‌رله‌نوێ پێم راگه‌یاندووه، دوو هۆكار بوونه‌ته هۆی خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن، بوونی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ئه‌مریكا و پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه".
ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا گرژی تێكه‌وتووه‌و دواینجار كێشه‌ی دیپلۆماسی لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌مریكا پێدانی ڤیزای به هاووڵاتیانی توركیا راگرت.