سوپای عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ مەھدی غەڕاوی دەركرد

ھێشتا لێكۆڵینەوە لەگەڵ مالیكی نەكراوە

K24 - ھەولێر

ژمارەیەك میدیای عێراقی بەڵگەنامەیەكی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عێراقیان بلاوكردووەتەوە، كە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ مەھدی غەڕاوی فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای تێدابڵاوكراوەتەوە.

غەڕاوی لە كاتی ھاتنی داعش لە ساڵی 2014 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا بووە و تۆمەتبارە بە رادەستكردنی پارێزگاكە بە داعش.

ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسانی دیكەی عێراق، لەسەرووی ھەموویانەوە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق، ھیچ لێپرسینەوەیەكییان لەگەڵ نەكراوە.