تره‌مپ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نیگه‌رانه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دڵنیانییه له‌وه‌ی تا كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تیلرسن له پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه یان نا
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "دڵنیانیم تا ماوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تیم ته‌واو ده‌بێت، ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵم ده‌مێنیته‌وه یان نا" و گوتوویه‌تی: له پاڵپشتینه‌كردنی پرۆگرامه سیاسییهكهم له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نیگه‌رانم".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی فۆكس نیوز، تره‌مپ هێرشی كرده‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه تیلرسن سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه ته‌نها "سه‌رۆك" سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دیاری ده‌كات".
تره‌مپ گوتوویه‌تی: "من خاوه‌نی ئه‌و پرسه‌م، ته‌نها من گرنگم".
كاتێكیش ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پلانی هه‌یه تا كۆتایی خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تیلرسن له پۆسته‌كه‌ی بهێڵێته‌وه، تره‌مپ گوتوویه‌تی: "زۆرباشه، ته‌ماشا ده‌كه‌ین، نازانم".
مانگی رابردوو ناكۆكی له‌نێوان تره‌مپ و تیلرسن ده‌ركه‌وت و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌رۆك تره‌مپی به "گه‌مژه" ناوبردووه‌و باسی ئه‌وه‌ی كردووه هاوینی رابردوو ویستوویه‌تی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه".
هه‌روه‌ها ناكۆكی له‌نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كۆشكی سپی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك روویداوه، له‌وانه زیادبوونی گرژییه‌كان له دۆسێی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكووردا.