عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
پێشتر مالیكی په‌نای بۆ برد و شكستیخوارد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/11/2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاشكرایكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌ریقی روكن، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی، یاریده‌ده‌ری سوپاسالاری عێراقی بۆ ئه‌ركی "سه‌پاندنی یاسا و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان" راسپاردووه".
نه‌قیب جه‌بار حسێن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "زه‌یدی سه‌رپه‌رشتی پلانێكی گشتگیر بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و سنووره‌كان ده‌كات".
هه‌روه‌ها گووتی: "دیاریكردنی زه‌یدی به‌هۆی شاره‌زاییه‌تی له پرۆسه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا، پێش ساڵی 2003 له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو و پێش ئه‌وه‌ی ببێته یاریده‌ده‌ری سوپاسالاری عێراق پێش دوو ساڵ، پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی دیجله‌ی هه‌بوو و سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركووكی ده‌كرد".
ساڵی 2012 له‌سه‌رده‌می حوكمی نووری مالیكی‌دا، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی سه‌رپه‌رشتی له‌شكركێشی سوپای عێراقی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان كردبوو، به‌ڵام نه‌یتوانی ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنێ و له ساڵی 2014 هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌دا، رووبه‌ڕووی هه‌ره‌سهێنان هاتن و به‌شێكی زۆریان به رووتی ناوچه‌كانیان چۆڵكرد و سه‌رجه‌م چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان بۆ چه‌كدارانی داعش جێهێشت و بوونه هۆی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و رووبه‌رێكی فراوانیان راده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش كرد.
