شاره‌زايه‌كى رووسى: ئه‌مريكا له عێراق و سووريا ناكشێته‌وه
ئه‌ندريه ئونتيكۆڤ، له رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسى له وتارێكدا رايگه‌ياندووه، هێزه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق و سووريا ناكشێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندريه ئونتيكۆڤ، شاره‌زا و شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى له رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسى له وتارێكدا رايگه‌ياندووه، هێزه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق و سووريا ناكشێنه‌وه.
ئه‌و شاره‌زا رووسييه نووسيويه‌تى: ئه‌مريكا هێزه‌كانى له‌سه‌ر داواى ره‌سمى عێراق ناردووه‌ته ئه‌و وڵاته، بۆيه دواى كۆتايهاتنى داعش عێراق ده‌توانێت داواى ده‌رچوونيان بكات، به‌ڵام له سووريا ئه‌مريكا پرسى به كه‌س نه‌كردووه هێزى ره‌وانه‌ى سووريا كردووه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان له ئيداره‌ى ئه‌مريكاوه به‌و ئاراسته‌يه‌ن كه ئه‌وان له عێراق و سووريا ده‌مێننه‌وه به پاساوى بوونى تيرۆر.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، له دواى نه‌مانى داعش، ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ده‌بێته راوێژكارى و هاوكاريكردنى سوپاى عێراق بۆ مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازييه‌كان.
سه‌باره‌ت به سوورياش نووسيويه‌تى: په‌رله‌مانتارێكى سووريا به رۆژنامه ئه‌مريكييه‌كانى راگه‌ياندبوو، دواى نه‌مانى داعش كه ئێستا ته‌نيا له سه‌دا پێنجى خاكى سوورياى به‌ده‌سته‌وه‌يه، ئه‌مريكا چ پاساوێكى هه‌يه بۆ مانه‌وه له سووريا.
باسى له‌وه‌شكردووه، دواى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه له لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكراته‌وه، ئايا ئه‌و شاره راده‌ستى ديمه‌شق ده‌كه‌ن يان ئه‌مريكا ناهێڵێت ئه‌و كاره بكه‌ن.
نووسه‌ر له كۆتايى وتاره‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: عێراق ده‌توانێت به جدى له هه‌وڵى ده‌رچوونى هێزه‌كانى ئه‌مريكا بێت چونكه به داواكارى به‌غدا هاتوون، به‌ڵام بۆ سووريا پێويسته ديمه‌شق چاو له به‌غدا بكات.