عەبادی و جبووری كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن
پەیوەندی عێراق و دراوسێكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا
K24 - ھەولێر
سەرۆك وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە.
هەریەکە لە حەیدەر عەبادی و سەلیم جبووری لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی سەلیم جبووری لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاندووە، هەردوولا لەسەر کرانەوەی عێراق بەلای وڵاتانی دراوسێ رێککەوتن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، عەبادی و جبووری گفتوگۆیان لەسەر کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان و بە تایبەتیش كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد كە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.