عێراق سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و په‌رله‌مانتارانه ده‌دات كه به‌شداریی ریفراندۆمیان كردووه
ئاژانسێكی رووسی پوخته‌ی راپۆرتی لیژنه راسپێردراوهكه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا و دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ست به لێپرسینه‌وه له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌ن كه به‌شداریی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان له 25/9/2017 كردووه‌و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پوخته‌یه‌كی ئه‌و راپۆرته‌ی ئاشكراكردووه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆی به‌شدارییان له ریفراندۆم ئاماده‌یان كردووه.
كامل زه‌یدی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی رایگه‌یاندووه: "نووسراوێكی حكومه‌ت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی گشتێنراوه، وه‌زاره‌ته‌كانیش راسپێردراوه ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كوردانه كۆبكه‌نه‌وه كه رۆژی 25/9/2017 به‌شدارییان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه".
زه‌یدی ده‌ڵێت: "به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ سزا و رێكارێك دژی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌رنه‌كراوه كه ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه".
به‌ڵام گوتوویه‌تی: "لیژنه راسپێردراوهكه راپۆرتێكی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بخوێنرێته‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
زه‌یدی پوخته‌یه‌كی راپۆرته‌كه‌ی بۆ ئاژانسه رووسییه‌كه ئاشكراكردووهو ده‌ڵێت: "راپۆرته‌كه هه‌ڵپساردنی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی تێدایه كه به‌شدارییان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناوی 15 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه".
زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه سه‌رپێچی دوو مادده‌ی ده‌ستووریان كردووه، یه‌كه‌میان ماده‌ی ژماره (1) تێیدا هاتووه كه، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه، دووه‌میان مادده‌ی (50)ـی ده‌ستووره‌و له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری سه‌پاندووه پابه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عێراق بێت، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو ماده‌یه ره‌فتاریان كردووه".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: "له راپۆرته‌كه‌دا زۆر به تووندی داواكراوه رێگه له‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه بگیرێت كه به‌شداریی ریفراندۆمیان كردووه‌و له میدیاكانه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه‌و نابێت بێنه ناو په‌رله‌مانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتییان ههڵپسێردرێ و بنێردرێنه به‌رده‌م دادگا".